زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە مەحمود عوسمان لەسەر پارە کوژراوەو بکوژەکان دزن.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی سپی کەوتووە لە کەسە نزیکەکانی مامۆستا مەحمود عوسمانەوە، ئەو کەسانەی ناوبراویان کووشتووە دەمامکدار بوون و لە دەرەوەی ماڵەکەیان لە سەیداوە تەقەی لێکراوە، دواتر خۆی گەیاندۆتە ناو ماڵەکە، بەلآم بکوژەکە وازیلینەهێناوەو کووشتوویەتی.
سپی زانیویەتی نزیکەی ٨٠ هەزار دۆلاری ئەمەریکی پێ بووەو، دزەکان ئامانجیان دزینی ئەو پارەیە بووە کە بە مەحمود عوسمان بووە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر رایدهگهیهنێت تاوەکو ئێستا بکوژ نهدۆزراوهتهوهو وهزیری ئهوقافیش دهڵێت گومان دهكرێت بههۆی كێشهی پارهوه كوژرابێت.
پشتیوان سادق ،وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستانو وهزیری ئهوقافی حكومهتی ههرێم بهوهكالهت وتی" گومان دهكرێت بههۆی كێشهی پارهوه كوژرابێت، چونكه كاری گۆڕینهوهی دراوی كردووه".
نزیك كاتژمێر 11ی شەوی رابردوو لەكاتی گەڕانەوەی مامۆستا محمود عوسمان پێژنوێژی مزگەوتی سەیداوە بۆ ماڵەوە، تەقەی لێدەکرێت و بریندار دەکرێت و دواتر لەماڵەکەی خۆیدا کە چوار گوولەی بەرکەتووە دەکوژرێت و جانتایەک پارەی بەدەستەوە دەبێت لەلایەن هێرشبەرانەوە جانتاکە دەبەن.