ئێران چۆن وەڵامی داواكاریی سلێمانی بۆ دابینكردنی نەوتی داوەتەوە ؟

پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردودا قایمقامی سلێمانی سەردانی ئێرانی کرد بۆ هێنانی نەوتی سپی بۆ سلێمانی، كۆماری ئیسلامی رایگەیاند لەرێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمەوە وەڵام دەدەنەوە.

لەمبارەیەوە بەختیار عەبدولرەحمان، قایمقامی سلێمانی بە ماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ئەنجامێکی ڕونیان نەداینێ ئەوان بەنرخی تیجاری نەوتیان بە ئێمە دەفرۆشت وە بۆ ئێمە سودی نەبوو وەک نرخی ناو بازاڕ دەبوو.

ڕاشیگەیاند، ئەوان پێیان وتین کە بە چەند دەست دەدات بۆ ئێوە کە بیکڕن پێمان وتن بۆ هەر بەرمیلێک 50 هەزار دینار تا 60 هەزار تێنەپەڕێت و ئەوان پێیان وتین لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمەوە وەڵامتان دەدەینەوە، بەڵام تائێستا ئەو وەڵامەمان وەرنەگرتووە کە پێمان وتون بۆ هەر تەنێک لە 250 دۆلار زیاتر بێت ناتوانین بیکڕین".

قایمقامی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، ئێمە بەنیازی ئەوەین کە بە هەرزانتین نرخ لە ئێرانەوە نەوت بێنینە سلێمانی، بەڵام لایەنی ئێرانی دەیانوت بەو نرخە بۆ ئێمە دەست نادات و چونکە نەوت لە وڵاتانی خۆمان بەرهەم ناهێنین لەوڵاتانی دراوسێوە دەیکڕین.



PM:02:39:01/02/2017