ئەو مامۆستایەی لە قوتابیەكی یەكەمی سەرەتایی دا دەستگیرکرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو مامۆستایەی لە قەزای خەبات لە قوتابییەکی دابوو ئەمڕۆ دەستگیرکرا.

هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێكی میدیایی دا وتی: ئەمرۆ دادگا بەپێی ماددەی ٤١٣ی لە یاسای سزادانی عێراق بڕیاری دەسگیرکردنی بۆ ئەو مامۆستایە دەرکرد کە لە قوتابییەکی قەزای خەباتی دابوو.

ئاماژەی بەوەش کرد، مامۆستاکە لە ئێستادا لە بنکەی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکراوە و دوای ئامادەکردنی پەڕاوی لێکۆڵینەوە دادگایی دەکرێت.

ڕۆژی ٢٢ی کانونی دووەمی ٢٠١٧، لە قوتابخانەیەکی قەزای خەبات مامۆستایەک بەناوی (م.م.ح) گوێی قوتابییەکی بەناوی (ع.ش.ر) ڕاکێشا و دواتر لێیدا.



PM:04:36:01/02/2017