ئارینا: ئەم قسانەی کچان زۆر ناشرینە

ئارینا حەمید پێشکەشکاری دیاری کەناڵی کوردستان ٢٤ دەڵێت ئەو قسەیەی کچان زۆر ناشرینە کە دەڵێن  رەفزێکی زۆرم یاوە بە کوڕان و زۆر داوای هاوسەرگیریم لێ ئەکەن و کەسانی پلەدار و فڵان و فیسار تەکلیفم لێ ئەکەن.
ئارینا وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە لە ئینستاگرامی خۆی نوسیوویەتی "حەز ئەکەم بزانم ئەو خاتوونە بەڕێزانەی لە توڕە کۆمەڵایەتیەکان و چاوپێکەوتنەکانیان ئەڵێن رەفزێکی زۆرم یاوە بە کوڕان و زۆر داوای هاوسەرگیریم لێ ئەکەن و کەسانی پلەدار و فڵان و فیسار تەکلیفم لێ ئەکەن، مەبەستیان لەو قسانە چیە؟؟ بازاڕ گەرمی، یان خۆ دەرخستن؟".
هەروەها خۆی وەڵام دەداتەوە و دەڵێت "وابزانم ئەو بابەتانە زۆر شەخسین و هی ئەوە نیە بانگەوازی بۆ بکەی، ئێستا ئەگەر سەیری چواردەورمان بکەین، کچانیش داوای خۆشەویستی و هاوسەرگیری لە کوڕان ئەکەن، بەڵام قەت نەمانبینی کۆڕێک جاڕ بات و بڵێ داوام ئەکەن."
هەروەها نوسیوییەتی "دادەکەی من، وەڵا رێگا زۆرە بۆ ئەوەی تۆ مەبەستتە، ئەو قسانە نەک جوان نین، بگرە زۆریش ناشرینت ئەکا و لە کەسایەتیت دا ئەبەزێنێ، باقی وەسەلام"...



PM:09:00:01/02/2017