عەمارحەكیم گەیشتە هەولێر‌و لەگەڵ بارزانی كۆدەبێتەوە

شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم گەیشتە هەولێر و، بڕیارە لەگەڵ مەسعود بارزانی، کۆببێتەوە.

شاندەکە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازییان لێکرا.

لەبارەی ئەجێندای کۆبوونەوەی شاندەکە، فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندوە "ئەجێندای کۆبوونەوەکە کراوە دەبێت و رەنگە باسی دۆخی موسڵ لەدوای داعش بکرێت، ئایندەی کوردستانیش یەکێک دەبێت لە ئەگەرەکان کە رەنگە باسی لێوە بکرێت".



PM:02:42:04/02/2017