لە هەرێمی کوردستان ئینتەرنێت ڕادەگیرێت؟

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو بڕیارەی وەزارەتی پەروەردەی عێراق داوییەتی بە ڕاگرتنی ئینتەرنێت لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا ڕایگەیاند "تا ئێستا هیچ رێنماییەك دەرنەچووە، بۆ راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا".


سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی خەڵکی وتووە، تا ئێستا هیچ رێنماییەك دەرنەچووە، بۆ راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان، لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا".

وتەبێژەکەی پەروەردە وتوشییەتی "پار هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاتی تاقیكردنەوەكان دەوەستێندران، بۆ ئەمساڵیش وەزارەتی پەروەردە لە بەرژەوەندی خوێندكاران هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر".

ئەمەش لە کاتێکدا دێت حازم محەمەد وتەبێژی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاندبوو، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر بڕینی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بۆ ماوەی هەفتەیەك، كە ڕۆژانە 3 كاتژمێرە، بڕیارەكە بە ئامانجی ڕێگریكردنە لە گزیكردنی خوێندكاران لە كاتی تاقیكردنەوە بەراییەكاندا، كە لە (4- 2- 2017) دەست پێدەكات.

PM:07:32:05/02/2017