بە گوێرەی نوسراوێکی فەرمی، وەزارەتی پەروەردە بۆ دابەشکردنی پارەی
ھاندانی مامۆستایان کە وەک موچە دابەشدەکرێت، فۆرم بەسەر قوتابخانەکان دابەشدەکات .
لە نوسراوەکەی پەروەردەدا ئاشکراکراوە، پێویستە بەرێوەبەر
پشتگیری مامۆستا وتوێژەر و یاریدەدەرەکانی بکات، بۆئەوەی بەشەوانەکانیان
بەتەواوەتی دەڵێنەوەو دەوام دەکەن بەبێ پچڕان و بەپرسیارەتیش دەخەنە ئەستۆی
بەرێوەبەرەکان لەپرکردنەوەی ئەو زانیاریانە.
هەروەها ڕاشگەیەندراوە، پارەی ھاندان خەرج ناکرێت بۆ ئەو مامۆستایانەی
کە مۆڵەتیان ھەیە جگە لەمۆڵەتی ئاسایی و ٢١ رۆژی پێش لەدایک بون یان تەنسیب کراون
بۆ شوێنێکی تر، پێویستیشە لەکاتی گەڕانەوەی ئەو لیستە خشتەی بەشە وانەکان ھاوپێچ
بکرێت لەگەڵ لیستی ناوەکان.