بە ئامادە بوونی تاڵەبانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی كوردستان بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی و سەرپەرشتی کۆسرەت رەسوڵ کۆدەبێتەوە.

ه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8-2-2017 مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ لقی ده‌روبه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان رایگه‌یاند: رۆژی شه‌ممه‌ 11-2-2017 مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ ئاماده‌ بوونی جه‌نابی مام جه‌لال و به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی له‌ شاری سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌.



PM:01:32:08/02/2017