وادەی بەفر و بارانێكی دیكە ڕاگەیەندرا

بەپێی راگەیەنراوێكی كەشناسی عێراق شەپۆلێكی باران و هەورە بروسكە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و بەفر لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.

كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان لەسەرجەم ناوچەكانی عیراق ساماڵ دەبێت و ڕۆژی پێنج شەممە ئاسمان لە نیمچە هەورەوە دەبێتە هەوری تەواو و باران بارین دەستپێدەكات و لە كاتەكانی ئێوارەدا بارانێكی بەخوڕ دەبارێت و هەورە بروسكەی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاویەكانیش بەفر دەبارێت.

هەروەها ئاشكراشی كردووە، كە پلەكانی گەرماش دادەبەزن لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و ناوەڕاستی عیراق، بەڵام لە ناوچەكانی باشور پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسی کە هەفتانە کەش و هەوای هەفتەیەک ڕادەگەیەنێت، لە ڕاگەیەندراوەکەدا نوسیویەتی "لە ڕۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و لە بەشێكی ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی وڵات و هەرێمی كوردستان باران دەبارێت و ئەگەری بەفر بارین لە ناوچە شاخاویەكان هەیە".



PM:05:07:08/02/2017