پارتی کشانەوەی لە بەغد لە بەر سەردانەکەی عەمار حەکیم دواخست

جەعفەر ئیبراهیم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی " "پارتی بە جددی باسی ئەوە دەکات ئایا بەشداری بکات لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق یان نا! ".

جەعفەر ئیبراهیم ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی راگەیاند" "پارتی بە جددی باسی ئەوە دەکات ئایا بەشداری بکات لەهەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق یان نا! چونکە ئێستا رایەکی زاڵ لەنێو پارتیدا هەیە کە چیدیکە بەشداری نەکەن لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا و ئەم رایە زۆر بەهێزە".

وەک ئەو کەناڵەی نزیک لە پارتی ئاماژەی بۆ دەکات "پارتی دەیەوێ بۆ جیابوونەوە لە عێراق هەنگاوی نوێ بهاوێت. هەنگاوێک کە لەنێو ئەو حیزبەدا کۆدەنگیی دروستکردووە. زۆرینەی هەرە زۆری سەرکردایەتی بە بارزانیشەوە دەیانەوێ پارتی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی عێراقدا بەشداریی نەکات".

هەروەها بڵاوکراوەتەوە "پارتی جێی وەزیرەکانی لە بەغدا، بە پۆستی وەزیری داراییشەوە، پڕناکاتەوە. نەک هەر ئەوەندە، بگرە ئیدی هیچ پۆستێکی دیکەش لە بەغدا وەرناگرێ".

بەپێی ئەو زانیارییانە، "هاتنی شاندی هاوپەیمانی نیشتمانیی شیعە لە چەند رۆژی رابردوودا بۆ هەولێر، بڕیاری پارتی بۆ کشانەوەی زووتر لە بەغدا هەڵپەسارد. عەمار حەکیم، کە بە پیاوە میانەڕەوەکەی شیعەکان دادەنرێت، داوایکردووە هەولێر چانسێکی دیکە بداتەوە بەغدا". 



AM:12:22:10/02/2017