پارتی دیموکراتی کوردستان تەلار فایەق بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێری نێو دەوڵەتی دەگۆڕێت و کوڕێکی فرنسوا هەریری لە جێگای دادەنێت.
ئەمڕۆ شەممە 11\2\2017، کەناڵی (کوردستان 24) ئەوەی بڵاو کردەوە کە له چوارچێوه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی به بڕیاری مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له ئاستی حكوومی و ناو پارتی دیموكراتیی كوردستان دەکرێت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ده‌گۆڕدرێت و فه‌وزی هه‌ریری، ده‌بێته به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فڕۆكه‌خانه‌كه.
لەمبارەیەوە فەوزی ھەریری، بە باسنیوزی ڕاگەیاند "گفتوگۆی ئەوەم لەگەڵ کراوە کە ببمە بەڕێوەبەری نوێی فرۆکەخانەی ھەولێر، بەڵام جارێ ھیچ نووسراوێک و فەرمانێک دەرنەچووە بۆ ئەوەی دەست بەکار بم، ھەروەھا تائیستا بە فەرمی ئاگادار نەکراومەتەوە بۆ ئەوەی ببمە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر".
ڕوونیشی کردەوە: ”زۆر کەس پەیوەندییان پێوە کردووم بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان و پیرۆزبایی کردن لێم، بەڵام ھێشتا ئەو بڕیارە نەچووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە".
فه‌وزی فرانسۆ تۆما هه‌ریری، له ساڵی 1958 له شاری هه‌ولێر له‌دایكبووه و كریستیانێكی به نه‌ته‌وه ئاشوورییه و كوڕی شه‌هیدی سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتیی كوردستان "فرانسۆ هه‌ریری" یه كه له‌سه‌ر ده‌ستی گرووپێكی توندڕه‌وی ئیسلامی له شاری هه‌ولێر شه‌هید كرا.