دەست بەسەر 44 کارتۆن حەبی ترامادۆڵدا دەگیرێت

بەپێی ڕاگەیانراوێکی ئاسایشی شارەزوور، دەست بەسەر 44 کارتۆن حەبی ترامادۆڵدا گیراوە.

ئەمرۆ یەکشەممە 12/2/2017 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، وەک لە ڕاگەیاندراوەکەشدا ھاتووە، بە فەرمانی دادوەر و بە پێی مادەی 240ی یاسای سزادان، ھێزەکانی ئاسایشی بنکەی سیروان لە شارەزوو، توانیان دەست بەسەر 44 کارتۆن حەبی ترامادۆڵدا گیرا، کە دەکاتە 240 ملیۆن حەب.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو حەبانە لەنێو ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگردا کە گوڵی سروشتی تێدابووە دەستی بەسەردا گیراوە و ویستراوە بە ڕێگایەکی نایاسیی ڕەوانەی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی نێو ڕاگەیاندراوەکەی ئاسایش، لە پارێزگای ھەڵەبجە کەسێک دەست بەسەر کراوە کە لەنێو کۆگاکەیدا بڕی127  کارتۆن حەبی حەشاردابوو، لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێ کردووە و پەراِوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە کراوەتەوە.



PM:02:20:12/02/2017