بە وێنە.. هونەرمەندێکی ناسراو ساڵێک حوکمدرا

هونەرمەندی ناسراوی میسری غادە ئیبراهیم ماوەی ساڵێک لەسەر کار ئاسانی کردن بۆ لەشفرۆشی حکوم درا.

غادە ئیبراهیم ئەکتەر و مۆسیقاژەن کە ئیدارەی چەند شوقەیەکی لە میسر کردووە ماوەیەک لەمەوبەر بە چوار ساڵ زیندانیکردن لەگەڵ ئیشی قورس و پێدانی ٣٠٠ جنیە میسری سزا درا، بەلآم دوای تەمیزکردنەوەی رۆژی شەممە بەساڵێک حوکمدراوە گوێزرایەوە بۆ بەندیخانەی " قەناتر".

لەنێو ئەو شوقانەی غادە ئیدارەی کردووە، پۆلیس چەند ئافرەتێکی لە حاڵەتێکی نائاسایی کۆمەلآیەتی دەستگیرکردووە.

غادە ئیبراهیم، قوتابخانەی بالی ئیتالی لە ئەسکەندەریە تەواوکردووە، دواتر بۆتە ئەکتەر و مۆسیقاژەنێکی زۆر ناسراو، لەگەڵ نەسیر شممە مۆسیقاژەنی ناسراوی عێراق عودی ژەنیووە، خاوەنی دەیان خەلآتی نێوخۆی و دەرەوەیە.



PM:12:54:13/02/2017