یەكێتی‌و گۆڕان كۆدەبنەوە

بڕیارە سبەینێ سێشەممە سەركردایەتی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان‌و بزوتنەوەی گۆڕان لەسلێمانی كۆببنەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند كۆبوونەوەكە بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئەو رەخنە‌و قسەوباسانەیە كە لەیەكتر هەیانە‌و قسەكردنە لەسەر ئەو لێكتێگەیشتنەوە لەنێوان هەر دوولا لە 17/5/2016 ئەنجام درا.

سەركردایەتی هاوبەشی نێوان یەكێتی‌و گۆڕان ماوەیەكی زۆرە كۆنەبوونەتەوە‌و بەم بۆنەوە كۆبوونەوەی سبەینێ تاوتوێكردنی چەندین تەوەر لەخۆ دەگرێت.

هاوكات بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 16/2/2017 مەكتەبی سیاسی كۆببێتەوە كە بەپێی زانیارییەكان كۆبوونەوەكە بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئەو بڕیارانەیە كە لەكۆبوونەوەی رۆژی شەممەی رابردوو 11/2 دەركرا.



PM:02:18:13/02/2017