نرخی گۆشت هەرزان بوو

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی سەبارەت بە دابەزینی نرخی گۆشتی سوور لە مۆڵە گەورەکاندا ئاشکرایکرد کە ئەوە سیاسەتی تایبەتی خۆیانە.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە ماڵپەڕی خەڵکی تووە، وەك قائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنەكانمان پشتگیری لەسەر دابەزاندنی نرخی شتومەك دەكەین لە هەر شوێنێك بێت بەو مەرجەی تەواو لەگەڵ ستاندار و ڕێنمایەكاندا بێت، ئەوانەش بۆ خۆیان ئازادن.
ڕاشیگەیاندووە "نرخی گۆشتی سور بەرزترین نرخی لە ئێستادا 16 هەزار دینارە، بەڵام لە زۆربەی شوێنەكان بە 15 هەزار دەفرۆشرێت، ئێمە ناهێڵێن لەو نرخە زیاتر بێت، لەبەرئەوەی بازاڕ و سیاسەتی بازاڕ ئازادە".

ئاشکراشیکردووە هەرزان كردنی گۆشتی سور لە بازاڕەكانی سلێمانی بەتایبەت لە مۆڵە گەورە و ماركێتەكان بۆ نزیكەی 12 هەزار دینار سیاسەتی كاكردنی خۆیانە، ئێمە دەستخۆشی لەهەر دابەزاندنێك دەكەین.
گۆران قادر ئاشكراشی كرد، گۆشتی سور و شتومەكەكانی دیكە لە هەندێك لەو شوێنانە تەندرستن و مەرجی تەندروستیان هەیە، هۆی هەرزانكردنەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لەو شوێنانە كار لەسەر ئەوە دەكەن لە هەندێك شت زەرەر دەكەن بۆئەوەی لە شتی دیكە قازانج بكەن، ئەوەش لەهەموو وڵاتێك ئاساییە، بە پێی مەرج و ڕێنمایەكان.



PM:10:21:13/02/2017