بەڕێوەبەرایەتی كارەبا ئاگادارینامەیەك بڵاودەكاتەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگاداری گشت كۆمپانیاو شوێنە بازرگانیەكان دەكاتەوە كە ئەو ڕیكلامە بازرگانیانەیان كە بە ستونی كارەبای رووناكی شەقامەكاندا هەڵواسیوە ،لە ماوەی یەك هەفتدا لێی دەكەنەوە .

بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئاگادارینامەیەكدا ڕایگەیاند:" ئاگاداری گشت كۆمپانیاو شوێنە بازرگانیەكان دەكەین كە (تابلۆی) ڕیكلامی بازرگانیان بە ستونی كارەبای (ئینارە) رووناكی شەقامەكاندا هەڵواسیوە ،لە ماوەی یەك هەفتدا تا بەرواری (21/2/2016) لێبكەوە، بە پێچەوانەوە تیمەكانی كارەبا لێی دەكەنەوە".

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە:" بە هیچ شێوەیەك تابلۆی ڕیكلامی بازرگانی بە ستوونی كارەبای ڕووناكردنەوەی شەقامەكاندا هەڵنەواسرێت، چونكە زیان بە تۆڕەكانی كارەبا و ستوونەكان دەگەیەنێت".

لەكۆتایی ئاگادارینامەكەدا بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: بۆ هەڵواسینی تابلۆ بە ستوون و تاوەرەكانی دیكەی كارەبادا، پێشوەخت پێویستە ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا وەربگرن بەگوێرەی رێنماییەكان، بە پێچەوانەوە تابلۆكان لێدەكرێنەوە.



PM:02:24:14/02/2017