" بە دوور دەزانرێت حکومەت دەستکاری پاشکەوتی مووچە بکات"

سەرۆکی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتیەکان بەهۆی ئەو بارقورسیانەی کەوتوونەتە سەر شانی هەرێم بە قورسی دەزانێت دەستکاری پاشەکەوتی مووچە بکرێت. 

د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی وزەو سەرچاوە سروشتیەکان و ھاوکات ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان بە میدیكانی نزیك لە یەكێتی ڕاگەیاند، "ئەو دۆسیەی تایبەتە بە١٢١ ملیۆن دۆلارەکەی دانەغازو دۆسیەکەی پێشتری ھەمان کۆمپانیا، سەرجەمیان باری دارایی ھەرێم قورستر دەکەن".

لەبارەی ئەگەری قورسایی زیاتر لەسەر حکومەتی ھەرێم کە ئاخۆ دەتوانێت گۆڕانکاریی لەپاشەکەوتی موچەدا بکات، د. شێرکۆ جەودەت دەڵێت" ئەو پەرلەمانتارە بەدوریزانی حکومەتی ھەرێم دەستکاری پاشەکەوتی موچە بکات، بەتایبەت کە لەئێستادا قەرزەکانی کەڵەکە بووە".

د.شێرکۆ ئەوەشی خستەڕوو، "زیادکردنی باج و پەیڕەوکردنی سیستمی بایۆمەتری و وەرگرتنەوەی بەشێک لەپێشینەکان، دەتوانرێت گۆڕانکارییەک بکات، بەڵام وەک ئەو وتی:"ئەستەمە لەئێستادا بتوانرێت ئەو ھەنگاوە جێبەجێبکات حکومەت".



AM:11:05:18/02/2017