كاتی تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م و كۆتایی ساڵ راگه‌یه‌ندرا
بەوتەی بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی بڕیاره سبه‌ینێ 19-2-2017 تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی بۆ پۆلی 12 ی ئاماده‌یی ده‌ستپێبكات.
م. كه‌مال نوری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: سبه‌ێنی یه‌ك شه‌ممه، یه‌كه‌م رۆژی تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌كییه‌كانه بۆ پۆلی 12 ی ئاماده‌یی و بڕیاره ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته بخایه‌نێت.
وتیشی: خوێندكارانی ده‌ره‌كی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به سێ وانه‌ی كه‌وتووه‌وه ده‌توانن داغڵی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی كۆتایی ساڵ ببن و هه‌ر خوێندكارێك له سێ وانه زیاتر كه‌وتبێت ناتوانێت تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ ئه‌نجامبدات.
م. كه‌مال نوری راشیگه‌یاند: به‌پێی ساڵنامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌كانی نیوه‌ی وه‌رزی یه‌كه‌می ئاماده‌ییه‌كان له 9-3-2017 ده‌ستپێبكات و له 19-3-2017 كۆتایی پێ بێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته له 22-5-2017 دا تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی دووه‌م كۆتاییان پێ بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رایی كۆتایی ساڵی بۆ پۆلی 12 ی ئاماده‌یی له 15-6-2017 ده‌ستپێده‌كات و هه‌روه‌ها تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 9 ی بنه‌ڕه‌تیش بۆ كۆتایی ساڵ له 14-6-2017 ده‌ستپێده‌كات.
PM:03:23:18/02/2017