ئایا لەنێوان پارتی‌و یەكێتی‌و یەكگرتو رێکەوتن کراوە؟

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لە رێككەوتنێكی نوێ لە نێوان پارتی و یەكێتی و یەگكرتودا هەبێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، دەشڵێت ئەو قسە و قسەلۆكانە بۆ بازارگەرمی هەندێك سایت و كەناڵەكانی راگەیاندنە.

مستەفا چاوڕەش لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ سایتی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، سەرجەم ئەو هەواڵ و لێدوانانەی كە لە هەندێك سایت و كەناڵی راگەیاندنەوە بڵاو كراوەتەوە لەبارەی رێكەوتنێكی نوێ لە نێوان پارتی و یەكێتی و یەكگرتووی ئیسلامی رەتدكردەوە تەوە ولەوبارەوە وتوتەیەتی" ئەو قسە و قسەڵۆكانە بۆ بازارگەرمی سایت و كەناڵەكانی راگەیاندنە، ناكرێت هەركەس بە مەزاجی خۆی شیكردنەوە بكات كە دوورە لە راستی رووداوەكانەوە، تا ئێستا هیچ رێككەوتن و بڕیارێكی لەو جۆرە نیە ."

ئاماژەی بەوەشداوە"سیاسەتی یەكێتی ئەوەیە كە بە هەموو لایەكەوە هەوڵبدەین لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشین و چارەسەری كێشەكان بكەین و هەر بڕیارێك كە دەدرێت لە خزمەتی تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە سیاسی و ئابورییەی هەرێمی كوردستاندا بین."

مستەفا چاوڕەش ئاماژەی بۆئەوەشكردوە" دەبێ واز لە كۆمەڵێك لێدوان و موزایەدەی سیاسی و حزبی بهێنین ، بارودۆخی كوردستان پێویستی بەچارەسەرە ئەم وڵاتە بەهەمومانەوە جوانە و بونیاد دەنرێت، حكومڕانی تەنها بە پارتی و یەكێتی ناكرێت پێویستە هەموو لایەنەكان پێكەوە هەوڵەكانمان چڕتر بكەینەوە و ئەم بارودۆخە نالەبارەی هەرێمی كوردستان تێپەڕێنین و ژیان و گوزەرانی خەڵك باش بكەین ، دوای شەری داعش قۆناغێكیتر دێتە پێشەوە بەیەكریزی ناو ماڵی كورد ئامانجەكانمان بەدەست دەهێنێن ."



PM:03:54:18/02/2017