سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاشکرایدەکات نرخی برنج لە بازاڕەکانی
هەرێمدا بەرزدەبێتەوە
سیروان محەمەد سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی، بە ئێس ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە "لەئێستادا
بەگشتی نرخی کەلوپەل و خۆراکەکان بەجێگیری ماونەتەوەو بەجۆرێک کێبڕکێ لەنێوان
بازرگانان دروستبووە، ئەوەش وایکردووە نرخ زیاد نەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش
ژمارەیەکی زۆر مۆڵ کراونەتەوە".
سیروان محەمەد سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی برنجیش وتوویەتی :"
بەگشتی نرخی یەک تۆن برنج بەبڕی ٢٠٠ دۆلار بەرزبووەتەوە، ھەربۆیە لەھەرێمی
کوردستانیش ئەو نرخە ڕووی لەزیادبوون کردووە، ئەوەش لەدەسەڵاتی بازرگانەکانی ھەرێم
نییە".
داواش دەکات خەڵک شتومەکی ناوخۆیی بکڕێت و دەڵێت "سەرجەم
بەرھەمەکانی ناوخۆ نرخەکانیان جێگیرەو تاڕادەیەکی زۆریش کەمکراونەتەوە، چونکە ئەوە
لەدەسەڵاتی خۆمانە".