بڕیارێك لەسەر كەناڵە ناوخۆییەكانی هەرێم دەركرا

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا، فرۆشتنی كارگەی غازی هەولێر لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رەتكرایەوە و كڕینی ئامێری وەرگرتنی پەخشی تەلەفزیۆنە ناوخۆییەكانیش راگیرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 20-2-2017، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەی ئاسایی كرد و بە كۆی دەنگی ئەندامان بە سێ پێشنیار كڕینی ئامێری وەرگرتنی پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان لەلایەن هاووڵاتیانەوە راگیرا تا ئەوكاتەی قەیرانی دارایی كۆتایی دێت، هەروەها بڕیاردرا پەخشی كەناڵە ناوخۆییەكان لە دەرەوەی سنووری پارێزگای هەولێر دەستپێبكاتەوە كە ماوەیەكە راگیراوە.

هەروەها بژاردەیەكی تریش خراوەتە بەردەم كۆمپانیاكە كە نرخی ئامێرەكە بە رێژەی 50% كەمبكاتەوە.
لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا فرۆشتنی كارگەی غازی هەولێر لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە رەتكرایەوە و داوای روونكردنەوە لەو وەزارەتە كرا.



PM:04:12:20/02/2017