لە رێگەی ئۆنلاینەوە كارتی نیشتمانی پڕ بكەرەوە

بەڕێوبەرایەتی كارتی نیشتیمانی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەكات كەكارتی نیشتیمانی پڕ بكەنەوە بۆكارئاسانی ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن لەماڵی خۆیانەوە كارتەكە پڕ بكەنەوە.

بەڕێوبەرایەتی كارتی نیشتیمانی عێراق، لەڕاگەیەندراوێكدا لەماڵپەڕی فەرمی خۆی ڕایگەیاند: لەئێستادا هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگای ئۆنلاینەوە لەماڵەكانی خۆیان كارتی نیشتیمانی پڕبكەنەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە: پێویستە سەرەتا هاوڵاتیان بەرنامەی Adobe Acrobat pro دابەزێنن و ڕێنماییەكان بۆ دابەزینی بەرنامەكە پەیڕەوبكەن و پڕكردنەوەی ئەو فۆڕمە تەنیا لەڕێگای كۆمپیوتەرەوە دەبێت.

لینكی پرۆگرامەكە



PM:02:30:21/02/2017