مەلایەك: مینبەر چۆڵ ناكەم و ئەو خەونەی پارتی ناهێنمە دی

مەلای یەكێك لەمزگەوتەكانی چەمچماڵ كە بڕیاری دوورخستنەوە دراوە، دەڵێت: ئێرە هەولێر نیە من مینبەر چۆڵ ناكەم و ئەو خەونەی پارتی ناهێنمە دی .

دوای ئەوەی لەلایەن وەزیری ئەوقافەوە بڕیاری دورخستنەوەی مامۆستایەکی ئایینی چەمچەماڵ درا، ئەو مامۆستا ئایینیە ڕایگەیاند: من هیج ڕونکردنەوەیەکم نابێت هەتاوەکو بەکتابی ڕەسمی فەرمانی لابردنم نەدرێ ئەوکات قسەی خۆم دەبێت ، دەشڵێت: ئێرە هەولێر نیە من مینبەر چۆڵ ناكەم و ئەو خەونەی پارتی ناهێنمە دی .

پێشتر مامۆستا مژدە شوانی بەڕێوەبەری ئەوقافی قەزای چەمچەماڵ لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: لەلایەن پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەوەکالەتەوە، بەزارەکی ئاگادارکراومەتەوە بەوەی مامۆستا سامان سەنگاوی لەوتارخوێنی دوربخەمەوە .

لای خۆشیەوە مامۆستا مەلا سامان لە رونكردنەوەیەكیدا ئەوەی خستۆتەڕوو:  ڕاستە ئەمشەو وەزیزی ئەوقاف بەتەلەفۆن بەڕێز بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمجەماڵی ئاگادارکردەوە بۆلادانی من لەوتاربێژی من هیج ڕونکردنەوەیەکم نابێت هەتاوەکو بەکتابی ڕەسمی فەرمانی لابردنم نەدرێ ئەوکات قسەی خۆم دەبێت .

شەوی رابردووش ئەو مامۆستا ئایینە ئەوەی بڵاوكردەوە: وەزیرەکەی پارتی بڕیاری لادانی منی دا لەوتاربێژی باشە جەنابی وەزیر بۆئێرە هەولێرە مەلا بکوژن و لەمزگەت دەری کەن و ریشی لەناومزگەوت بسوتێنن پارتی هەرئەوەتان ماوە لەژێردەسەڵاتی خۆیشماندا کەڵەگایمان بەسەردابکەن ئەبێت ئەو خەونەتان بەدی نەیە من مینبەرتان بۆچۆڵ بك



PM:04:03:21/02/2017