ماوەی پێدانی کارەبای مانگی ئازار دیاریکرا

وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان بۆمانگی ئازار ئاشکرادەکات کە زیاتر لە ١٥ کاتژمێر دەبێت.

ئومێد محەمەد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم بۆماڵپەڕی تۆوڕی هەواڵی سلێمانی ڕاگەیاند ": بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما و کەمبونەوەی خواست لەسەر بەکارھێنانی کارەبا ڕۆژبەڕۆژ پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەھاوڵاتیان زیاد دەکات، چاوەڕوانیشدەکرێت بۆمانگی ئازار بەتێکڕایی مانگەکە لەماوەی ٢٤کاتژمێردا ١٥کاتژمێر کارەبا بەھاوڵاتیان بدەین." 

ئەو بەرپرسەی کارەبا زیادکردنی کارەبای پێدراوی گەڕاندەوە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای هەرێم و تی" لەوەرزی زستاندا ھەرکاتێک پلەکانی گەرما نزمبونەوەی زیاتر تۆماربکات، ئەوا بەھۆی زۆری خواست لەسەر بەکارھێنانی، کارەبا کەمدەبێتەوە، بەڵام ئەگەر پلەکانی گەرما بەرزبێتەوە، پێدانی کارەبا لەمانگی ئازار لەشەو و رۆژێکدا بەتێکڕا ١٥ کاتژمێر کارەبا دەبێت".



PM:12:43:27/02/2017