بارزانی و یڵدرم كۆبوونەوە

پاشنیوەرۆی ئەمرۆ مەسعود بارزانی، گەیشتە كۆشكی چانكایە لە ئەنقەرە و لەگەڵ بینالی یڵدرم، سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆبوونەوە.

لە رۆژی یەكشەممە 26-2-2017، بارزانی سەردانی توركیای كردوە و هەمان رۆژ لە ئیستەنبوڵ لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا كۆبووەوە.

ئەمڕۆ دووشەممەش لە ئەنقەرە لەگەڵ شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كۆبووەوە.



PM:02:42:27/02/2017