ئاشتی هەورامی: دۆخی دارایممان باشتر دەبێت

وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە بەهۆی ڕێکەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیایەکی نەوتی ڕووسی دۆخی دارایی هەرێم باشتر دەبێت.


ئاشتی هەورامی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، رێککەوتنەکەیان لەگەڵ رووسنەفت، چەند هەفتەیەک بەر لە ئێستا تەواوبووە و لەچوارچێوەی رێککەوتنەکەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان قەرزێک لە رووسنەفت وەردەگرێت و لە ماوەی نێوان 3 بۆ 5 ساڵ قەرزەکەی بەو کۆمپانیایە دەداتەوە.


هەروەها وتووشییەتی رێککەوتنەکە هاوکاری سەربەخۆیی ئابووری کوردستان دەکات، بەڵام نابێت ئەوەش لە بیربکرێت کە بەهێزبوون و سەربەخۆبوونی ئابووری کوردستان تەنیا لە رێگەی داهاتی نەوت و بەرزبوونەوەی نەوت ناکرێت، بەڵکو دەبێت بۆ گەیشتن بەو ئامانجە چاکسازی ئابووریش ئەنجامبدەن.
هەورامی لەبارەی وتوشییەتی "رێککەوتنەکە دۆخی داراییمان باشتردەکات، واتە لەگەڵ ئەوەی کە دەتوانین قەرزەکانمان بدەینەوە، هاوکات لەگەڵ فراوانکردنی کەرتی نەوت دەتواندرێت پارەی زیاتر بۆ حکومەت کۆبکرێتەوە".



PM:10:24:28/02/2017