لە سەردەمی ترامپدا جارێکی تر هاوکاری سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکراتی دەکرێت

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە باشووری کوردستانەوەو لەسەردەمی سەرۆکایەتی ترامپدا کە تورکیا زۆری لەسەر هەڵچنیبوو، کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازی گەیاندە دەست هێزەکانی سووریای دیموکراتی.

میدیاکانی نزیکی هێزەکانی سوریای دیموکراتی و یەپەگە بڵاویان کردەوە لە 48 کاتژمێری رابردوودا، کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازی ئەمریکا لە رێگەی باشووری کوردستانەوە گەیشتۆتە دەست هەسەدە.

ئەم کۆمەکە نوێیە دوای سەردانەکەی جۆن مەکین گەورە سیناتۆری ئەمەریکاو سەردانەکەی جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا بۆ کۆبانی دێت.

ئەو کۆمەکانە لە کاتێکدایە کە ئەو پلانەی ترامپ بۆ بنەبڕکردنی چەکدارانی داعش لە ماوەی ٩٠ رۆژدا لە فەرماندەکانی ئەمەریکای داوا کردبوو، چەند رۆژێکە تەواوبووەو رادەستی سەرۆکی ئەمەریکا کراوە. 



PM:09:43:01/03/2017