لەسەر ئەو هێزەی یەکێتی کە چۆتە سەر نەوتی کەرکوک، پەرلەمانتاری گۆڕان عەلی حەمە ساڵح دەڵێت" دەبێت یەکێتی لەسەر له‌سه‌ر ئه‌و ٢٧ ملیار دۆلاره قه‌رزه به‌ده‌نگ بێت که به‌گه‌نده‌ڵی و گوماناوی خراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان".
لەنووسینێکی بەپەلەدا پەرلەمانتاری عەلی حەمە ساڵح لە نووسینێکدا بەناوی " ئه‌وه‌ی له که‌رکوک ڕوویداوه" دەڵێت" به‌دڵنیای ئه‌مه بۆ شه‌ڕی داهاتی نه‌وت نییه‌و حه‌ل ده‌بێت".
لەو نوسینەدا عەلی حەمە ساڵح دەڵێت " ئەگەر یەکێتی راستدەکات "با له‌سه‌ر دیارنه‌بووی داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت به‌ده‌نگ بێت که له سێ مانگی رابردودا زیاتر له یه‌ک ملیار دۆلار نادیاره".
لەو نووسینەدا ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان دەڵێت "ئه‌و هێزه به ته‌نیا نه‌وتی کۆمپانیای باکور(خه‌بازو جه‌مبورو بابه‌گوڕگوڕ) ڕاگرتووه به شێوه‌ی کاتی، که ١١٠ هه‌زار به‌رمیله، نزیکه‌ی ٥٦ هه‌زار به‌رمیلی بۆ هه‌رێمی کوردستانه‌و ئه‌وی دیکه‌ی بو عێراقه".
هەروەها ناوبراو دەڵێت" کێڵگه‌کانی ئاڤاناو بای حه‌سه‌نی پارێزگای که‌رکوک، که ڕۆژانه توانای به‌رهه‌مهێنانی ٢٦٢ هه‌زار به‌رمیلی هه‌یه، له‌ده‌ست کۆمپانیای کاری نزیک له پارتیه".
پەرلەمتارەکەی گۆڕان، پێیوایە، یه‌کێتی ده‌بێت " له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ڕێگری‌کردن له به‌رهه‌مهێنانی غازی سروشتی و وشککردنی نه‌وتی شیواشۆک- ته‌قته‌ق و ڕێگری‌کردن له‌به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له گه‌رمیان و سلێمانی به‌ده‌نگ بێت".
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "له‌سه‌ر ئه‌و ٢٧ ملیار دۆلاره قه‌رزه به‌ده‌نگ بێت که به‌گه‌نده‌ڵی و گوماناوی خراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان".