ڕاوێژکارێکی بارزانی: پەکەکە دەبێت شەنگال جێبهێڵێت

هێمن هه‌ورامی ڕاوێژکارى مەسعود بارزانى سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند ئەگەر پەکەکە بەدوای کێشەدا ناگەڕێت دەبێت شەنگال جێبهڵێت.

هێمن هەورامی لە تویتێکیدا ڕایگەیاند "پێشمەرگە چوو بۆ کۆبانێ بۆ هاوکاری تێکشکاندنی داعش لەوێ و دواتر گەڕانەوە و لەوێ نەمانەوە. ئەگەر پەکەکە نایەوێت کێشە دروست بکات، دەبێت شەنگال جێبهێڵێت".

ئەم وتانەش لە کاتێکدا دێت ئەمڕٶ شەڕ لەنێوان هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال و هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ ڕوویدا و وەزارەرت پێشمەرگەش لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لە کاتى جێگۆڕکێی هێزەکانى پێشمەرگەدا گروپێکى سەر بە پەکەکە ڕێگەیان لێگرتوون و تەقەیان لێکردون.، لە بەرامبەردا زەردەشت شنگالى فەرماندەى یەکینەکانى بەرخۆدانى شەنگال ڕایگەیاند "ئەو هێزەى پێشمەرگەى ڕۆژ کە هاتووەتە ناو شەنگال لەلایەن ئەنقەرەوە پەروەردە کراون و لە دژى بەرژەوەندى گەلى کورد بە کار دەهێنرێن".



PM:02:19:03/03/2017