دوو رۆژ پشووی فەرمی رەتدەكرێتەوە
ئەگەرچی به ره‌سمی رۆژانی 11 ئازار و 14 ئازاری وه‌ك پشووی ره‌سمی راگه‌یاندوه، به‌ڵام په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین به‌هۆی بوونی تاقیكردنه‌وه‌كان له‌و رۆژانه‌دا ئه‌و دوو رۆژه پشووه وه‌رناگرن‌و رەتیدەكەنەوە.
له‌و باره‌یه‌وه نازدار ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی به PUKmedia ی راگه‌یاندوە: تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م له رۆژی 9-3-2017 ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی 19-3-2017 به‌رده‌وام ده‌بێت.
وتیشی: راسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژانی 11 و 14 ی ئازاری وه‌ك پشووی ره‌سمی راگه‌یاندوه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك خوێندن له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیانی و راپه‌ڕین دواكه‌وت و تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌رزی یه‌كه‌م كه‌وته مانگی ئازاره‌وه، بۆیه په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و گه‌میان و راپه‌ڕین، بڕیاریانداوه كه ئه‌و دوو رۆژه پشووه ده‌وام بكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌كان له‌و رۆژانه‌دا به‌رده‌وام بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له 19 مانگه‌وه پشووی نه‌ورۆز له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان و راپه‌ڕین ده‌ستپێده‌كات و له‌پاش ئه‌و پشووه‌ش راسته‌وخۆ خوێندنی وه‌رزی دووه‌می ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌كات.
PM:03:48:05/03/2017