هەڤاڵ ئەبوبەکر، هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان وپارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی
سلێمانی ڕایدەگەیەنێت کە ئێستا وادەی ڕاپەڕینە نەک یادی ڕاپەڕین بێت.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر دیاری گۆڕان وپارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی
سلێمانی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسینێكی
به‌ناوی "ده‌می ڕاپه‌ڕینه، نه‌ك یادی ڕاپه‌ڕین" بڵاوكرده‌وه.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر نوسیویەتی "راپه‌ڕین، هه‌ڵمه‌تی
مه‌ردانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و هیممه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بوو بۆ كۆتایهێنان
به هه‌موو شكڵ و شێوه‌و شاكیله‌و ڕه‌گ و قه‌دو دڕك و داڵ و تۆ‌و ناو‌و ناوه‌ڕۆك و
ئاسه‌واره‌كانی سته‌مكاریی، بۆ چه‌سپاندنی حوكمی خه‌ڵك و ئازادیی و دادپه‌روه‌ریی ...".
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر هەروەها وتوشییەتی: "هه‌ڤاڵان،
هاوڕێیان، هاوبیران، هاودیدان، هاوبینان، هاوكاران، هاوده‌ستان، هاوخه‌مان، هاوپه‌یامان،
هاونیشتمانانی به‌ڕێز، ئازیزانی وڵات، ڕاپه‌ڕین ته‌واونه‌بووه، تا ئه‌مڕۆ بێین و
بیخه‌ینه ناو ئه‌رشیڤی یاده‌وه‌رییه‌كانه‌وه، ڕاپه‌ڕین به واتا شۆرشگێڕیی و
تیۆریی و لۆژیكیی و ئه‌ركیی و كرداریی و نیشتمانییه‌كه‌ی به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تیش
كه زۆربه‌ی ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕین نه‌هاتونه‌ته‌دی".
ڕاشیگەیاندووە "زۆرێكی له‌وانه‌یشی له‌سه‌ره‌تادا
هاتنه‌دی، له ئێستادا له ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی ته‌واودان، بۆیه به‌كۆتایهاتنی
سومبولی دیار‌و ئاشكرای سیستمێكی سته‌مكاری وه‌ك ڕژێمی به‌عسی ڕوخاو، خودی سته‌مكاریی
ته‌واونه‌بووه".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ته‌نها شتێك كه گۆڕابێت
میكانیزمه‌كانی ڕاپه‌ڕینن، نه‌ك ئامانجه‌كانی، ئه‌ویش واده‌خوازێت مۆدێلی خه‌بات
له خه‌باتی شۆڕشگێڕییه‌وه بگۆڕین بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نیانه، له لۆژیكی هێزه‌وه
بۆ هێزی لۆژیك، له خۆسه‌پێنییه‌وه بۆ خۆنه‌ویستی، له خوێنڕشتنه‌وه بۆ بوژانه‌وه،
له كه‌مینه‌یه‌كی رێكخراوی چه‌كدارو زۆرینه‌یه‌كی ناڕێكخراوی بێ چه‌كه‌وه، بۆ
زۆرینه‌یه‌كی ڕێكخراوی هۆشیاری بیركه‌ره‌وه‌ی به‌كرده‌وه‌ی پڕ چه‌ك به چه‌كی مه‌ده‌نیی
و كه‌مینه‌یه‌كی ناڕێكخراوی بێچه‌ك، گۆڕینی شه‌ڕ به ئاشتی، گۆڕینی كۆیلایه‌تیی به
ئازادیی، گۆڕینی سته‌مكاریی به دادگه‌ریی".
هەروەها دەڵێت ئێستا دەمی ڕاپەڕینە و دوو جار جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئێستا
وادەی ڕاپەڕینە.