لەیلا فەریقی دوای ١٠ ساڵ یەکەم کلیپی بڵاوکردەوە

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی كورد له‌یلا فه‌ریقی، له‌ دوای 10 ساڵ بێده‌نگی كلیپێكی نوێی گۆرانی به‌ناوی منیش لێره‌م بڵاوکردەوە.

له‌یلا فه‌ریقی، بە ڕوداوی وتووە "گۆرانی منیش لێره‌م له‌ ئاوازی هه‌ڵكه‌وت زاهیر-ه‌، تێكسته‌كه‌ی دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم-ه‌، كاری ده‌رهێنانی له‌ لایه‌ن فادی حه‌داد له‌ به‌یروت بۆ ئه‌نجامدراوه‌".

هەروەها وتوشییەتی ئه‌م گۆرانییه‌ پێشكه‌شه‌ به‌ هه‌موو ئافره‌تانی كورد و جیهان.




PM:07:26:06/03/2017