به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند کە کوڕێک هەستاوە بە وەرگرتنی بڕێک پارە لە
کچێک بە پاساوی ئەوەی هاوسەرگیریان لەگەڵ دەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەی
پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە "ئه‌و كه‌سه هه‌ستاوه به وه‌رگرتنی بڕێك پاره له
چه‌ند كچێك، به پاساوی ئه‌وه‌ی كه گوایه هاوسه‌رگیرییان له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام
دواتر وازی لێ هێناون"
ئاماژەی بۆ
ئەوەشکردووە ئه‌و تۆمه‌ته‌ی ئێسته كه‌سه‌كه‌ی پێ گیراوه، بریتییه له وه‌رگرتنی
بڕی 40 هه‌زار دۆلار له كچێك كه پێی گوتووه هاوسه‌رگیریت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، به‌ڵام
دواتر وازی لێ هێناوه.