بە بۆنەی 8ی مارس ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم راگەیەنراوێك بڵاودەكاتەوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڵێنێک بە ژن و کچانی کوردانی ئێزدی دەدات و پیرۆزبایی رۆژی جیهانیی ژنان دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی هەشتی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان بە گشتی و دایک، ژن و کچانی شەهیدان بە تایبەتی دەکات.
دەقی پەیامەکە:
هه‌شتی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان له ته‌واوی ژنانی كوردستان و جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، له‌م ڕۆژه‌دا به ڕێز و حورمه‌ته‌وه یادی هه‌موو ئه‌و ئافره‌ته گیانفیدایانه‌ی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه به گیانێكی پێشمه‌رگانه‌وه به درێژاییی خه‌بات و تێكۆشانی گه‌له‌كه‌یان، به گیان و خوێن، قوربانییان بۆ ئازادی و پاراستن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وڵات داوه و ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له به‌ره‌وپێشبردنی هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا له كوردستان گێڕاوه و ده‌گێڕن.
سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانی پاكی ئه‌و ژنانه‌ی كوردستان داده‌نه‌وێنین كه له تێكۆشانی ئازادیی كوردستان، له ڕه‌شبگیری و شاڵاوه ڕه‌شه‌كانی ئه‌نفال و هێرشه تیرۆرستییه‌كانی داعشدا شه‌هید بوون. هاوخه‌می و هاده‌ردیی خۆشمان له‌گه‌ڵ دایكان، خوشكان، هاوسه‌ران و كچانی كوردستان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه كه ئازیزانیان، باوكان، برایان، هاوسه‌ران و كه‌سوكاریان له‌پێناو ئازادی و به‌رگریكردن له كوردستان گیانیان به‌خشی، هه‌روه‌ها دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه به هه‌موو توانایه‌ك له هه‌وڵی ئازادكردنی كچانی ئێزدیمان له ده‌ستی تیرۆرستان به‌رده‌وام ده‌بین.
له‌م یاده‌دا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داكۆكی له سیاسه‌ت و كارنامه‌ی خۆی بۆ دابینكردنی ته‌واوی مافه‌كانی ژنان و یه‌كسانی ده‌كاته‌وه و به هه‌موو هێز و توانای خۆیه‌وه پشتگیری له هه‌وڵ و تێكۆشانی ئافره‌تان بۆ گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانیان ده‌كات، هه‌روه‌ها كار ده‌كات و له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ژنان له كوردستان ڕۆڵی زیاتر و كاراتریان له ته‌واوی جومگه‌كانی ژیاندا هه‌بێت، به ڕێز و پێزانینه‌وه له كاری هه‌موو ئه‌و خانم و كه‌سایه‌تی و ده‌زگا و ڕێكخراوانه‌ش ده‌ڕوانێت كه له‌پێناو مافه‌كانی ئافره‌تاندا كار ده‌كه‌ن و پشتگیری‌یان ده‌كات.
دووباره ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری بۆ ژنانی كوردستان و جیهان ده‌خوازین.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
8.3.2017
AM:11:39:08/03/2017