بانگخوازێکی ئیسلامی میسری رایدەگەیەنێت کە گۆشتی سەگ پاکەو دەخورێ.
لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی MBC دا، خالید جوندی بانگخوازێكی ئیسلامیی میسری، ڕایده‌گه‌یه‌نێت "بۆچوونی زۆرینه (جمهور)ی زانایان ئه‌وه‌یه كه سه‌گ پیسه، به‌ڵام ئیمامی مالیك ده‌ڵێ پاكژه، به‌و پێیه، گۆشته‌كه‌شی پاكه و ده‌خورێ".
خالید جوندی، مامۆستایه‌كی ئایینیی ده‌رچووی ئه‌زهه‌ره و یه‌كێكه له بانگخواز و دانه‌ره ناسراوه‌كان له جیهانی ئیسلامی به گشتی و میسڕ به تایبه‌تی.
ناوبراو، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای كاروباری ئیسلامییه و پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگه‌وتیشه، خاوه‌نی كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنییه كه فیكری ئه‌زهه‌ری بڵاو ده‌كاته‌وه.