قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند" له‌ماوه‌ی دوو ساڵدا كورتهێنانی بودجه‌ی هه‌رێم له حه‌وت ملیار دۆلاره‌وه بۆ یه‌ك ملیار دۆلار كه‌مكراوه‌ته‌وه".
لە دیداری پێنجەمی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانی بەشداریکردنی رایگەیاند" له‌كۆتایی ساڵی 2014 كورتهێنانی بودجه حه‌وت ملیار دۆلار بوو، له‌كۆتایی 2016 ئه‌و رێژه‌یه بۆ یه‌ك ملیار دۆلار كه‌مكرایه‌وه دوای ئه‌و چاكسازیانه‌ی ئه‌نجامدران".
قوباد تاڵەبانی لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "پلانمان هه‌یه كه ئه‌مساڵ یان ساڵی داهاتوو كورتهێنانی بودجه نه‌هێڵین".
لەم دیدارەدا کە دووەم رۆژیەتی، قوباد تاڵەبانی دەڵێت" ساڵی رابردوو له دیداری سلێمانیدا باسیان له‌وه‌كرد كه هه‌رێم نزیكه له‌داڕوخان به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه داراییه سه‌خته‌ی هه‌رێمی گرتبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ باس له‌وه‌ده‌كه‌ن كه چاكسازیان ئه‌نجامداوه‌و ئه‌نجامه‌كان ده‌ركه‌وتوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "پارساڵ لەم دیدارەدا باسمان لە جێبەجێکردنی سیستەمی بایۆمەتری دەکرد، ئەمساڵ باس لە ئەنجامەکەی دەکەین".
سه‌باره‌ت بەو سیستەمە وتیشی" پڕۆسه‌كه زۆر باش به‌ڕێوه‌چووه و تائێستا زیاتر له 90%ی مووچه‌خۆرانی مه‌ده‌نی خۆیان تۆماركردووه كه ژماره‌كه‌یان زیاتره له 998 هه‌زار".
قوباد تاڵه‌بانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ده‌ستیانكردووه به چاكسازی له كه‌رتی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی هاوسه‌نگی له‌نێوان داهات و خه‌رجی له‌ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی و زیادكردنی داهات به‌تایبه‌ت داهاتی غه‌یره نه‌وت.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی بەوەشکرد، هاوشانی هاوسه‌نگی داهات و خه‌رجی ده‌ستیانكردوە به چاكسازیی، كه یه‌كێك له‌وانه چاكسازی و نوێبوونه‌وه بوو له وه‌زاره‌تی دارایی كه ئێستا كاری پێده‌كه‌ن و به‌رهه‌میان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به چاكسازییه‌كانیش له‌و وه‌زاره‌ته رونیكرده‌وه، یه‌كێك له‌وانه بریتیه له دانانی سیستمی ئه‌لیكترۆنی بۆ به‌ستنه‌وه‌ی خاڵه سنورییه‌كان به ناوه‌ند و یه‌كخستنی سیاسه‌تی گومرگ، جگه له فراوانكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و رێكخستنی سیستمی باج.
تاڵه‌بانی ئاماژه‌شیدا، چاكسازییه‌كان ته‌نها له‌و وه‌زاره‌ته نه‌بووه به‌ڵكو له وه‌زاره‌تی كاره‌باش ده‌ستیپێكردووه و له‌گه‌ڵ تیمێكی پسپۆڕ له وێل بانك كار له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی كه‌رتی كاره‌با ده‌كه‌ن.
وتیشی "كێشه‌ی كاره‌با له هه‌رێم له به‌رهه‌مهێنانیدا نیه، به‌ڵكو له دابه‌شكردنی و داهاته‌كه‌یدایه و بۆ ئه‌وه‌ش له گفتوگۆدان بۆ به‌شداریكردنی كه‌رتی تایبه‌ت.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌شكرد، كه له‌دوای قه‌یرانه‌كان ده‌ستده‌كه‌ن به دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار له كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار.