بەبێ ڤیزا گەشتی ئەم وڵاتە بکە

وەزیری دەرەوەی تونس ڕایگەیاند ڤیزا لەسەر گەشتیارانی هەرێمی کوردستان وعێراق هەڵدەگرن و ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن سەردانی ئەو وڵاتە بکەن دەتوانن بێ ڤیزا بچنە ئەو وڵاتەوە

خەمیس جهەیناوی وەزیری دەرەوەی تونس لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا، دووپاتی كردەوە خەریكی هەڵگرتنی ڤیزان لەسەر گەشتیارانی عێراقی.

وەزیری دەرەوەی تونس ڕاشیگەیاند هێڵی فڕۆكەوانی عێراقی و یۆنانی خەریكی چالاكردنەوەی گەشتەكانی نێوان هەردوو وڵاتن، بۆ ئەمەش ئەوان لە حكومەتدا دەستیان كردووە بەكارەكانیان بۆ هەڵگرتنی ڤیزە لەسەر هاووڵاتییانی عێراق.


تونس بە یەكێک لە وڵاتانی گەشتیاریی رۆژئاوای وڵاتانی عەرەبی دادەندرێ و لە دوای وڵاتی مەغریب، ساڵانە زۆرترین گەشتیار رووی تێدەكەن لە ناوچەكە.



AM:11:48:10/03/2017