بەوێنە.. نهێنیەکی ژیانی هەیفا وەهبی ئاشکرا دەبێت

ژیانی ئەستێرەکان پڕن لە نهێنی جیاجیا و خێزانی و لەگەڵ تێپەڕبوونی رۆژدا ئاشکرا دەبن، هەیفا وەهبی ئەستێرەی ناسراوی عەرەب وێنەی دوو خوشکەکەی بلآودەکرێتەوە.

هەیفا وەهبی خاوەنی سێ خوشکە، دوانیان خوشکی راستەقینەین ( هانا و عەلیا )و سێهەمین رۆلا لە دایکەوە خوشکەیەتی نەک لە باوکیەوە، بلآوبوونەوەی وێنەی دوو خوشکە راستەقینەکەی دەنگدانەوەی زۆری لەناو فانەکانیدا لە تۆڕە کۆمەلآیەتییەکاندا دروستدەکات.

بەم دوایانە وێنەی هەردوو خوشکە راستەقینەکەی هەیفا بلآوکرانەوە کە وەک خۆی جوان نین، ئەمەش پرسیاری لەسەر جوانی ئەو ئەستێرەیە دروستکردووەو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە جوانیەکەی خۆشی زیاتر لەرێگای نەشتەرگەریەوە ئەنجامدراوە.

رۆلا زڕ خوشکی هەیفا کە هەمیشە مایەی سەر ئێشەیە بۆی، ئەم بە جوانییەکەی و شکاندنی هێلە سورەکان هەمیشە کێبەرکێ لەگەڵ هەیفا دەکات.



AM:11:36:11/03/2017