بارزانی‌و فەرەیدون عەبدولقادر كۆبوونەوە

ئەمرۆ مەسعود بارزانی لەگەڵ فەرەیدون عەبدولقادر ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  بۆ گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەر كۆبوونەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە 12.3.2017، مەسعود بارزانی، لە سەڵاحەدین لەگەڵ فەرەیدوون عەبدولقادر، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی کورد کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، مەسعود بارزانی و فەرەیدون عەبدولقادر تیشکیان خستووەتە سەر هەنگاو و کارەکان بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان و ئەگەر و پێشهاتەکانی پەیوەندیدار بەم بابەتەیان تاوتوێ کردووە.



PM:12:58:12/03/2017