تا ئێستا ٣٥ گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزیدیەکان دۆزراونەتەوە

لە قەزای شەنگال تا ئێستا 35 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزراونەتەوە كە 34یان تایبەتە بە كوردانی ئێزدی و یەك گۆڕیشی كوردە شیعەكانی تێدایە.

سەعدون هەسكانی بەرپرسی گۆڕەبەكۆمەڵەكان لە شنگال ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە تائێستا 35 گۆڕی بەكۆمەڵ لە سنوری قەزاكەدا دۆزراوەتەوە، كە لەسەردەستی چەكدارانی داعش لەناوچەكەدا خەڵكێكی زۆر بونەتە قوربانی.

 سەعدون هەسكانی بەرپرسی گۆڕەبەكۆمەڵەكان لە شنگال لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە " گۆڕێكی دیكەی بەكۆمەڵ لە خۆرئاوای شنگال دۆزراوەتەوە، بەپێی زانیارییەكانیش روفاتی چوار كەسی تێدایە".
دەشڵێت "لە چوار كەسەكەی لەو گۆڕەدان، یەكێكیان كوردی ئێزدییە و خەڵكی (تل بەنات)ـی سەر بە قەزای شنگالە".



PM:05:30:12/03/2017