بە بڕیاری بارزانی هەزار چه‌كداری هێزی پاراستنی ئێزدیخان ده‌خرێنه‌ سه‌ر وەزارەتی پێشمەرگە

فەرماندەی هێزی پاراستنی ئێزدیخان رایگه‌یاند، به‌ بڕیاری‌ مه‌سعود بارزانی‌  زیاتر لە هەزار چه‌كداری هێزه‌كه‌یان  ده‌خرێنه‌ سه‌ر  وەزارەتی پێشمەرگە.

حەیدەر شەشۆ، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی راگه‌یاند "بڕیار هاتووە و ناوونوسین بەردوامە، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر لە هەزار چه‌كداری هێزەکەمان بخرێنه‌ سه‌ر ناووەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام پێویستە ئیستحقاق و چەک وەربگرێت و مەشقیان پێ بکرێت، ئه‌و بە فەرمی خسته‌ سه‌ر وەزارەتی پێشمه‌رگه‌ بخرێته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.''

وتیشی ئه‌و ناونووسینە بۆ ناو وەزارەتی‌ پێشمەرگەی بڕیاری  بارزانی یه‌.

حەیدەر شەشۆ دەڵێت "ئێمە كه‌ بە تەواوی چووینە ناو وەزارەتەکە، لە رووی چەک و مووچەشه‌وە پشت بە وەزارەتی پێشمەرگە دەبەستین و هێزەکەمان سەر به‌ هیچ لایەنێکی سیاسییش نابێت".



AM:08:46:13/03/2017