بە ڤیدیۆ.. مەترسیدارترین خواردنی مناڵان لە هەرێمی کوردستان ئاشکرا کرا

بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی "ئەندۆمی" مەترسیدارترین جۆری خۆراکە بۆ مناڵان کە بەرێژەیەکی زۆر لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەدیدەکرێت.

بەپێی راپۆرتی ئەو رێکخراوە جیهانییە ئەندۆمی  دەبێتە هۆی دروستکردنی گرفتی دەرونی، هەروەها دەبێتە ھۆی توشبوون بە شێرپەنجەی مۆخ و پوکانەوەی ئێسک و سکچون و بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

 جگە لە زیانی ئەندۆمیەکە خۆی، لەنێو کیسەکەیدا زەرفێکی بچووک هەیە کە خوێییە، ئەم خوێیەش چینییە و لە مەترسیدارترین جۆری خوێیەو بەکارهێنانی دەبێتە هۆی تێکچوونی مێشک، وەک رێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ دەکات.

ئەم خواردنە مناڵان زۆر حەزی لێدەکەن، بەڵام رێکخراوە ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکات مناڵەکانیان دووربگرن لە بەکارهێنانی ئەم خۆراکە کوشندەیە. 







PM:02:14:13/03/2017