دۆلار و لیرەی تورکی بەردەوامن لە دابەزین

بەیانی ئەمڕۆ ٣/١٤ نرخی دۆلاری ئەمەریکی و لیرەی تورکی بەردەوامن لە دابەزین و، چەندان ساڵە لیرە هێندە نرخەکەی دانەبەزیووە کە لە تمەنی ئێرانی نزمتربێت.

خاوەنی نووسینگەی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٢٥ هەزار و ٧٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٦٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزار دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٣ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ بە ٣٣ هەزارو ٦٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٣ هەزارو ٩٠٠ دینار.




AM:09:51:14/03/2017