" موڵکێکی نا یاسایی لە دوو بەرپرس دەسێنرێتەوە"

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت کە ٦٥٠ مەتر دووجا زەوی لە دوو بەرپرسی شاری قەڵادزە سەندراوەتەوە.

ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رێکەوت محەمەد زەکی لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت" دوای ھەوڵەکەمان بۆ ڕێگرتن لە بەھەداردانی ٦٥٢ مەتر زەوی گەیشتە ئـەنجام و لەسەر داوای ئـێمە وەزارەتی دارایی تاپۆکردنی موڵکێکی گشتی بۆ بەڕێوەبەری بانکی قەڵادزێ و ژمێریارەکەی ڕاگرت".

بەپێی ئەو زانیاریانە ئەو پارچە زەویە موڵکی بانکەکە بووەو ویستویانە بیخەنە سەر خۆیان.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەن کە سەر بەیەکێتی نیشتمانی کوردستانە دەشڵێت " دوای ئـەنجامەکەی ئـێمەش دەستەی دەستپاکی لەسەر بابەتەکە ڕێکاری خۆی دەستپێکرد".

رێکەوت زەکی لەگەڵ نووسینەکەیدا دوو نامەی وەزیری دارایی راگرتووە کە رێگا لە تاپۆکردنی زەویەکە دەگرێت.



AM:11:19:14/03/2017