" لە خانە سوورێ لە نزیک شەنگال خۆپیشاندەرێک کوژراو ١٠ ی تریش بریندار بوون"

ئەو خۆپیشاندانەی کە ئەمڕۆ ئێزیدیەکانی سەر بە بەرخۆدانی شەنگال بە دروشمی دەرچوونی هێزەکانی پێشمەرگەی رۆژئاوا ئەنجامیان دا، خۆپیشاندەرێک کوژرا. 

رۆژنیوز ماڵپەڕی نزیک پارتی کرێکرانی کوردستان بڵاویکردەوە "کەمێک پێش ئێستا لە شارەدێی خانەسۆری سەر بە شەنگال، چەکدارانی سەر بە پارتی هێرشیانکردە سەر ڕێپێوانێکی هەزاران کەسی و بە تەقەی راستەوخۆ ژنێکی خۆپیشاندەریان شەهیدکرد و ١٠خۆپیشاندەری دیکەش برینداربوون".
 
ماڵپەڕەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو هاوڵاتییەی کوژراوە ژنەو گوولە نراوە بەسەریەوە.



PM:12:19:14/03/2017