نرخی دۆلار زیاتر دابەزی

بەیانی ئەمڕۆ ٣/١٥ نرخی دۆلاری ئەمەریکی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی و بە بەراورد بە نرخەکەی دوێنێی دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدا دێت ماوەی چەند هەفتەیەکە نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین، هاوکات نرخی یۆرۆش دابەزیوە، بە پێچەوانەشەوە نرخی ١٠٠ پاوەند ٧٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.
خاوەنی نووسینگەی پشدەر ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە سپی راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ $ دۆلار بە ١٢٥ هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ بە ١٢٥ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٢ هەزار و ٧٥٠ دینار.


نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٣٣ هەزارو ٥٠٠ دینار
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٣٤ هەزار دینار.



AM:10:47:15/03/2017