تەندروستی لەبارەی دوو جۆر خۆراکی بایعیەوە هۆشداری دەدات

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەبەکارھێنانی دوو جۆر بەشە خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان.


د. ڕزگار عەلی بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند "ئەوان لەخواردندا دوو شتیان بەلاوە گرنگە، یەکەم سەلامەتی کە دەبێت سەلامەت بێت بۆ بەکارھێنانی مرۆڤ، دوەمیش کوالێتی، واتە بەھاخۆراکیەکانی تێدابێت"


بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستی ڕاشیگەیاندووە "ئەو برنج و ئاردەی بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشکراوە، پشکنینمان بۆ کردوە، لەئەنجامیشدا بۆمان دەرکەوتوە بەھاکەی نزمەو لەکاتی بەکارھێناندا ھیچ سودێکی تەندروستی نییە، بەڵام ھاوڵاتیان وەک سەلامەتی دەتوانن بەکاری بھێنن".


هەروەها وتوشییەتی ئەوان سکاڵاکەرنین، بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لەنزمی بەھا خۆراکیەکانی ئەو خواردنانە ئاگادارکردۆتەوە، بۆ ئەوەی لەئایندەدا وەزارەتی بازرگانی عیراق جۆرێکی باشتریان بۆ دابینبکەن.



PM:02:22:16/03/2017