لە مزگەوتێکی سلێمانییەوە هێرشێکی توند دەکرێتە سەر ئێزیدیەکان

لە مزگەوتی مەلا کەریمی مودەریسەوە لە سلێمانی وتاربێژێک هێرشێکی توند دەکاتە سەر ئێزیدیەکان.

لە وتاری هەینی ئەمڕۆدا مەلا حەمدون، وتارخوێنی مزگەوتی مەلا عەبدولكەریمی مودەریس لە شاری سلێمانی هێرشی توندی كردە سەر یەزیدییەكان و رایگەیاند، نەفرەتی خودا لە مەلیكە تاوس و ئەوانەی شوێنی كەوتوون و نەفرەتی خوداش لەو كەسانەی بەرگرییان لێدەكەن.

ئەو مامۆستا ئایینیە وتیشی" زۆرینەی هاوڵاتیانی كوردستان موسڵمانن و تووشی چەندین چەرمەسەری دەبنەوە‌و كەسیش فریایان ناكەوێ، بەڵام لەبەر خاتری ئەو كەسانە خەریكە (أعوژ بالله من الشیگان الرجیم)یش لە پێش خوێندنی قورئانی پیرۆزەوە لێدەكەنەوە، چونكە ئەوان پێیان ناخۆشە".

لە مزگەوتی مەلا کەریمی مودەریس مامۆستای ئاینی رۆشنفیکرو ئەدەب دۆستی شاری سلێمانییەوە، وتاربێژێک هێرشدەکاتە سەر کەمە ئاینییەک کە تا ئێستا ٥٠٠٠ هەزار هاوڵاتیان لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بێ سەرو شوێنن.



PM:03:52:17/03/2017