بەپەلە.. داوا دەكرێت شۆفڵی زیاتر رەوانەی گەرمیان بكرێت
بەهۆی ئەو بارانە زۆرەی لە 24 كاتژمێری رابردووەوە لە ناوچەی گەرمیان دەستی پێكردوە، شۆفڵ‌و ئامێرەكانی قایمقامیەتی فریا ناكەون‌و داوا دەكرێت هەركەس شۆفڵ‌و ئالەتی تری هەیە پەیوەندی بكات.
سەبارەت بە لافاوەكەی ئەمرۆ گەرمیان، رۆژنامەنوس دڵشاد ئەنوەر لە گەرمیان لە نوسراوێكدا دەنوسێت: بارانی به‌خور به‌رده‌وامه و لافاویش تا دیت زیاتر ده‌بیت ، ژماره‌ی شۆفل و ئالیه‌ته‌كانیش ئه‌وه‌نده زۆر نین ده‌ره‌قه‌تی وه‌زعه‌كه بین گه‌ر باران به‌رده‌وام بیت، ئاو رۆیشتوه‌ته هه‌ندیك مالی گه‌ره‌كه ته‌جاوزه‌كانیشه‌وه ، وه‌كو قایمقام و 104 ئیستا پییانوتین كه پیویستیان به شۆفل و ئالیه‌تی تره گه‌ر باران به‌رده‌وام بیت ، بۆیه هه‌ركه‌س شۆفل و ئاله‌تی تری هه‌یه په‌یوه‌ندیان پیوه بكات كاریكی پیرۆز ده‌كات...
دوێنێ پێنجشەممە هێزەكانی 104 و قایمقامیەتی گەرمیان كەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە تا بەرەوڕووی ئەو لافاوە ببنەوە كە بەهۆی باران بارینەوە هەستاوە.
PM:01:00:24/03/2017