"داهاتی حکومەتی هەرێم زیادی کردووە و دەتوانێت مووچە ٧٠%ی فەرمانبەران دابین بکات"

بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕێک لە ناوەڕاستی ساڵی پارەوە تا مانگی ئازاری ئەمساڵ داهاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگای فڕۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆوە بە رێژەی 20% زیادیكردووە.


ماڵپەڕی دواڕۆژ لە زاری بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێمەوە بڵاویکردەوە "بەهۆی پەیڕەوكردنی سیاسەتی دەستكردن بە چاكسازیی كارگێڕیی و دارایی بە هەمانگی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و پێداچوونەوە بە سیستەمی باج و گومرگ، لە ئێستادا خەرجییەكانی حكومەت بە رێژەی لە 68% كەمیكردووەو داهاتی هەرێمی كوردستانیش بە رێژەی 20 % بەرزبۆتەوە".

هەر لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا هاتووە " ئەگەر نرخی نەوت بەزربوونەوەیەكی تر بەخۆیەوە ببینێ هەرێمی كوردستان جگە لە دانەوەی قەرزو دابینكردنی خەرجییەكانی دەتوانێت مانگانە بە رێژەی لە 60% بۆ 70% موچەی فەرمانبەران دابینبكات، داهاتی هەرێمی كوردستان تەنها لە رێگای نەوتەوە نزیكدەبێتەوە لە 750 ملیۆن دۆلارو جگە لەو داهاتەی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەستدەكەوێت، كە مانگانە بە 130 ملیار دینار دەخەمڵێندرێت، لە ناوەڕاستی ساڵی 2016وە ئابووری هەرێمی كوردستان لە داڕووخان رزگاری بووە، كێرڤی ئابوورییەكەی بەرەو سەرەوەیە".



PM:12:19:27/03/2017